+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
L 505 کوردستان

یادی ٢٩ ساڵەی دامەزراندنی منداڵپارێزی کوردستان

ڕۆژی ١٦ / ٩ / ٢٠٢٠، لە یادی ٢٩ ساڵەی دامەزراندنی رێکخراوەکەدا بەسەرپەرشتی بەڕێز ( لیدیا شاسوار ) سەرۆکی رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان مەراسیمێک رێکخرا بۆ بەرزڕاگرتنی ٢٩ ساڵ لە تەمەنی کارکردن و خزمەتکردنی منداڵانی کوردستان بەبێ جیاوازی لەگشت بوارەکاندا.

بەڕێز ( هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ) و بەڕێز ( شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ) لە دەستەی دامەزرێنەرانی منداڵپارێزی کوردستان و بەڕێز ( قوباد تاڵەبانی ) و بەڕێز ( بافڵ تاڵەبانی ) و بەڕێز ( دانا حسێن قادر ) ئاراستەکاری بەرنامەی پێشوی منداڵپارێز و بەڕێز ( ژینۆ قادر ) و دەزگای میدیایی کوردسات و نەخۆشخانەی وێست ئای و ڕێکخراوی CDO و چەندین کەسایەتی و لایەنی دیکە دەکات کە بە سوپاسەوە چەپکەگوڵی پیرۆزبایییان پێشکەش بە منداڵپارێز کرد.


منداڵپارێزی کوردستان بەتایبەتی سوپاس و پێزانین ئاراستەی ( سپۆنسەر و خۆبەخشەکان ) دەکات کە ڕۆڵی کاریگەر و بەرچاویان هەبووە لە بەردەوامیپێدان و سەرکەوتن و جێبەجێکردنی پرۆگرام و پرۆژەکانی منداڵپارێزی کوردستان بۆ زیاتر باشکردنی ماف و ژیان و گوزرانی منداڵ لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا.

Leave a Reply