+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
L 505 کوردستان

مانگی هۆشیاری شێرپەنجەی منداڵی / سلێمانی

منداڵپارێزی کوردستان لەمانگی هۆشیارکردنەوەی شێرپەنجەی منداڵی دا بە هەماهەنگی (بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی
سلێمانی و نەخۆشخانەی هیوا / سلێمانی و سەنتەری ژیانەوە) چالاکیەکی هۆشیارکردنەوەی شێرپەنجەی منداڵی لە ڕۆژی
٦ / ٩ / ٢٠٢٠، لە بەردەکی سەرا / سلێمانی ئەنجامدا.
چالاکیەکە بە بڵاوکردنەوەی ٢٠ هەزار بروشور و پۆسته‌ر و ڕێنمایی سه‌باره‌ت به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجە و نیشانەکانی و
مافەکانی منداڵی توشبووی شێرپەنجە بەردەوام دەبێت.
مەبەست لەم چالاکیە پشتگیریکردنی منداڵانی تووشبوو بە نەخۆشی شێرپەنجەی منداڵی و هاندانی حوکمەت و لایەنە
پەیوەندیدارەکان بۆ گرنگیدانی زیاتر بەو منداڵانەی چارەسەری شێرپەنجە وەردەگرن و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری
کۆمەڵگە سەبارەت بە نەخۆشییەکەو نیشانەکانی.
ئەمساڵ بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بۆ خۆپاراستن لەو نەخۆشییە چالاکیەکان بەڕەچاوکردنی ڕێنمایەکانی
خۆپارێزی بەرێوەچوو.
منداڵپارێزی کوردستان سوپاس و پێزانین ئاراستەی گشت خۆبەخشەکان و هەموو ئەو کەس و لایەنانە دەکات کە
هاوکارمانن.

Leave a Reply