+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
L 505 کوردستان

دڵخۆشکردنی منداڵی نەخۆش لە (ڕۆژی جیهانیی منداڵ) / هەولێر و دهۆک

منداڵپارێزی كوردستان لە ڕۆژی ١ / ٦ / ٢٠٢٠، لەیادی (ڕۆژی جیهانیی منداڵ)دا چەند چالاکیەکی لە شاری هەولێر و دهۆک
: ئەنجامدا کە بووە هۆی دڵخۆشکردنی ئەو منداڵە نەخۆشانەی چارەسەر وەردەگرن
منداڵپارێزی کوردستان لە (نەخۆشخانەی نانەکەلی) / هەولێر ديارى پێشکەش بەو منداڵانە کرد کە لە نەخۆشخانەکە *
.چارەسەر وەردەگرن و مەبەست لەم چالاکیە دڵخۆشکردنی منداڵانە

منداڵپارێزی کوردستان لە (سەنتەری ژین و نەخۆشخانەی هێڤی) / دهۆک بە هاوكارى چەند خۆبەخشێك (٦٠) دیارى *
و شیرینى و گۆڤارى پەپولەی پێشكەش بە منداڵان کرد كە بووە هۆی دڵخۆشبونیان و دیاریەكان لەلایەن منداڵپارێز
.ئامادەكرابون

جێی ئاماژەیە ڕۆژی جیهانیی منداڵ ساڵانە لە ١ی حوزەیران یاد دەکرێتەوە بە مەبەستی دڵخۆشکردنی منداڵان
.و بیرخستنەوەی تاک و کۆمەڵگە بە مافەکانیان

Leave a Reply