+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
L 505 کوردستان

منداڵان دڵخۆشبوون بە وەرگرتنی هاوکاری مانگانه و دیاری جەژن

منداڵپارێزی کوردستان ڕۆژانی ٣ – ١٩ / ٥ / ٢٠٢٠، بەهاوکاری چەند خێرخوازێک (هاوکاری مانگانە و جەژنانە و جلوبەرگ و
بەشەخۆراکی) بەخشیە سودمەندانی پرۆژەکانی (گرتنەخۆی منداڵ و پاراستنی منداڵ و منداڵانی توشبوو بە شێرپەنجە)ی
.منداڵپارێزی کوردستان
هاوکاری مانگانە بەخشرایە (١٠١٥) سودمه‌ندی پرۆگرامی گرتنه‌خۆی منداڵپارێزی کورستان، به‌ بڕی (٩٠,٩١١,٥٠٠) نەوەت *
.ملیۆن و نۆ سەدو یانزە هەزار و پێنج سەد دینار

بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە دیاری بەخشرایە (١٥٩٢) منداڵ بە بڕی (١٠١,٢٢٨,٠٠٠) سەدو یەک ملیۆن و دووسەدو بیست *
.و هەشت هەزار دینار
١٥٠٠) سوودمەند بڕی (٦١,٠٠٠) هەزار دیناری وەک جەژنانە پێبەخشرا بەبڕی (٩٢,٨١٢,٠٠٠) نەوەت دوو ملیۆن هەشت سەدو) –
.دوانزە هەزار دینار کە بریتی بوون لە سودمەندانی پرۆژەکانی منداڵپارێزی کوردستان
٩٢) منداڵ بەبڕی جیاواز بەپێی بارودۆخی خێزانەکانیان هاوکاریکران بەبڕی (٨,٤١٦,٠٠٠) هەشت ملیۆن چوارسەد و شانزە) –
.هەزار دینار، (٦٠) منداڵ جلوبەرگی نوێیان بۆ دابینکرا، (٣٢) خێزان بەشە خۆراکیان وەرگرت

سەرجەمی ئەو هاوکارییانەش لەلایەن چەند خێرخوازێکەوە دابینکراوە لەوانیش (بەڕێز حاجی سەعد کۆڵەک، بەڕێز ئازاد
.و چەند خێرخوازێکی تر (IQ online) جەمال بەکر، بەڕێز مەریوان حەمید، بەڕێز د.بەشیر، خێرخوازان لە کۆمپانیای
منداڵپارێزی کوردستان سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی ئەو خێرخوازانە دەکات کە هاوکاری پرۆژەکانی دەکەن و هەمیشە
.دەرگای کراوەیە بۆ گەیاندنی هاوکارییەکان، بە هیوای بەردەوامی هاوکارییەکانیان

Leave a Reply