ڕۆژی جیهانیی هوشیارکردنهوهی ئۆتیزم ٢٠٢٠
ڕۆژی جیهانیی هوشیارکردنهوهی ئۆتیزم، ساڵانە لە ڕۆژی ٢ی نیسان یاد دەکرێتەوە، ڕۆژێکی جیهانییە بۆ بەرزکردنەوەی
ئاستی هۆشیاری کۆمەڵگە سەبارەت بە ئۆتیزم و زوو دەستنیشانکردنی لە منداڵدا. ئۆتیزم کەمتوانایی پێشکەوتنی منداڵە
.لەڕووی پەیوەندی و بوارە کۆمەڵایەتییەکان
منداڵپارێزی کوردستان بۆ پشتگیریکردنی ئەم منداڵانە و خێزانەکانیان و چارەسەرکردنی کێشەکانیان، سەنتەری ڕاهێنانی
پەروەردەیی بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت بەرێوەدەبات کە بەشیکی منداڵی ئۆتیزم لە خۆدەگرێت و چەند
.ڕاهێنەرێکی قسەکردن و ڕەفتار ڕۆژانە ڕاهێنان بە منداڵەکان دەکەن
بەداخەوە لە ئێستادا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بۆ خۆپاراستن لەو نەخۆشییە داخراوە چونکە بە دڵنیاییەوە
مانەوە لەماڵ لە هەموو شتێک گرنگترە بۆ خۆپاراستنی خۆت و خێزان و کۆمەڵگە بە هیوای تێپەڕاندنی زووتری ئەم دۆخەو
.کردنەوەی دەرگای ئەم سەنتەرە بۆ خزمەتکردنی زیاتری منداڵی خاوەن پێداویستی تایبەت