+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
1z1774 عێراق
L 505 کوردستان

ڕۆژی جیهانیی داون سێندرۆم

داون سێندرۆم یەکێکە لە باوترین جۆرەکانی نارێکی بۆماوەیی کە لە ٨٠٠ منداڵدا تووشی ١ منداڵ دەبێت لە جیهاندا بێ
.جیاوازی ڕەگەز و نەتەوە و پلەی کۆمەڵایەتی و ئابووری


ڕۆژی جیهانیی داون سێندرۆم کە دەکەوێتە ٢١ی مانگی ٣ (وەک ڕەمزێک بۆ سێهەمین “کرۆمۆسۆمی ٢١” کە لە منداڵی داون
سێندرۆم زیادەیە و دەبێتە هۆی ئەم حاڵەتە) و ڕۆژێکە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری کۆمەڵگە سەبارەت بە داون
سێندرۆم و دەرخستنی توانای ئەو منداڵانە لە کۆمەڵگە و پاڵپشتیکردنە لە مافەکانیان لەپێناو باری تەندروستیان و
.بەشداربوونیان لە کۆمەڵگە

منداڵپارێزی کوردستان/ سەنتەری ڕاهێنانی پەروەردەیی بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە گەڕەکی ڕاپەرین لە شاری
سلێمانی بەڕێوەدەبات کە تیمێک پسپۆری تایبەت بەڕاهینانی قسەکردن و دەروونی منداڵ لە خۆدەگرێت بە مەبەستی
دابینکردنی شوێنێکی پەروەردەیی و ئارام بۆ منداڵانی ئۆتیزم، داون سێندرۆم و حاڵەتی پێداویستی تایبەتی تر کە تووشی
منداڵ دەبێ، بەڵام بەداخەوە لە ئێستادا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بۆ خۆپاراستن لەو نەخۆشییە داخراوە
چونکە بە دڵنیاییەوە مانەوە لەماڵ لە هەموو شتێک گرنگترە بۆ خۆپاراستنی خۆت و خێزان و کۆمەڵگە بە هیوای تێپەڕاندنی
.زووتری ئەم دۆخەو کردنەوەی دەرگای ئەم سەنتەرە بۆ خزمەتکردنی زیاتری منداڵی خاوەن پێداویستی تایبەت

Leave a Reply