+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
1z1774 عێراق
L 505 کوردستان

ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک

٢١ی مانگی شوبات، ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکه. ئه‌م ڕۆژه‌ له‌لایه‌ن ڕێـکخراوی یۆنیسـکۆی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانه‌وه‌ له‌ ١٧ی
مانگی یازده‌ی ١٩٩٩ دانرا و دواتر له‌ لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌ی گشـتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانه‌وه‌ به‌ بڕیارێـک به‌ فه‌رمی کرا. لەم ڕووەوە
یۆنسكۆ و سەرجەم رێكخراو و ناوەندەكانی پارێزەری مافی مرۆڤ و مافی منداڵان جەخت لەسەر گرنگی فێربوونی زمانی
.دایك دەكەنەوە

ڕێککەوتننامەی مافەکانی منداڵ / نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەندی ٢٩دا ئاماژە بە گرنگی مافی پاراستن و ڕێزگرتنی زمانی
دایکی منداڵ دەکات وە هەروەها لە ڕێککەوتننامەی مافەکانی مرۆڤیشدا لە چەند بەندێکدا جەخت لە گرنگی زمانی دایک
.کراوەتەوە

زمانەکان یەکێکن لە بەهێزترین ئامرازەکانی پاراستنی کەلەپوورە جیاوازەکان و خوێندن بە زمانی دایك یارمەتی منداڵ
دەدات كە مێشكی كراوە بێت و زۆر ئاسانتر لە بابەتەكان بگات، راستەوخۆ بیر بكاتەوەو بیركردنەوەی بەهێز بێت و
.یارمەتییان دەدات خێراتر زمانەكانی تری جیاواز لە زمانی دایكی فێربن
جێی ئاماژەیە مەڵبەندەکانی ڕۆشنبیری کازیوەی منداڵان (بازیان و سەرشەقام)ی منداڵپارێزی کوردستان کۆمەڵێک چالاکی
.هونەریان ئەنجامدا بەمەبەستی ناساندنی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک بە منداڵان

Leave a Reply