+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
1z1774 عێراق
L 505 کوردستان

ڕۆژی جیهانیی شێرپه‌نجه‌ی منداڵی / سلێمانی

ڕۆژی جیهانیی شێرپه‌نجه‌ی منداڵی ساڵانە لە ١٥ی شوبات یاد دەکرێتەوە بە مەبەستی پشتگیریکردنی منداڵانی تووشبوو بە
.نەخۆشی شێرپەنجەی منداڵی و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری کۆمەڵگە سەبارەت بە نەخۆشییەکەو نیشانەکانی
/ منداڵپارێزی کوردستان لە ڕۆژی جیهانیی شێرپه‌نجه‌ی منداڵی ١٥ی شوبات چالاکیەکی هۆشیارکردنەوەی لەماجدی مۆڵ
.سلێمانی ئەنجامدا، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی و ژمارەیەک ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی

چالاکیەکە بە بڵاوکردنەوەی بروشور و پۆسته‌ر و ڕێنمایی سه‌باره‌ت به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجە و نیشانەکانی و چەند
.چالاکییەکی هونەری بەردەوام بوو

جێی ئاماژەیە منداڵپارێزی کوردستان بەردەوامە لە بەرێوەبردنی پرۆگرامێک بۆ دابینکردنی پشتگیری کۆمەڵایەتی و دەروونی
بۆ منداڵانی تووشبوو بە نەخۆشی شێرپەنجە و خێزانەکانیان لە نەخۆشخانەکانی (هیوا لە شاری سلێمانی، نانکەلی لە شاری
.(هه‌ولێر و سەنتەری ژین لە شاری دهۆک

منداڵپارێزی کوردستان سوپاس و پێزانین ئاراستەی گشت خۆبەخشەکان و ڕێکخراوەکان و ماجدی مۆڵ دەکات بۆ
.هاوکارییان

Leave a Reply