+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
1Z774 عێراق
L 505 کوردستان

دروستکردنی بۆردی بەڕێوەبردنی کەیس لەناو یەکەی توێژەرانی دەروونی و کۆمەڵایەتی قوتابخانەکان

منداڵپارێزی کوردستان بە هاوبەشی لەگەڵ یەکەی توێژەرانی دەروونی و کۆمەڵایەتی سەر بە (بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی
.گشتی سلێمانی) بۆردی بەڕێوەبردنی کەیسی دامەزراند بۆ بەڕێوەبردنی کەیسە هەستیار و قورسەکان لەناو قوتابخانەکاندا

سەرەتای بۆردەکە بە وۆرکشۆپێک دەستیپێکرد کە بۆ ماوەی ٦ ڕۆژ بەردەوام بوو و ڕاهێنان بە توێژەرانی ئەندام لە بۆردەکەو
چەند توێژەرێکی قوتابخانەکانی شاری سلێمانی کرا و ڕۆژی ٢١ / ١١ / ٢٠١٩، کۆتایی بە وۆرکشپۆپەکە هاتوو و بڕوانامەی
.بەشداریکردن بەسەر بەشداربواندا دابەشکرا

ئامانجی بۆردەكە بریتییە لە بەهێزكردنی سیستمی پاراستنی منداڵ و مێردمنداڵ لە هەموو شێوازو جۆرەكانی توندوتیژی
.و رەخساندنی ژینگەیەكی ئارام لە ناوەندەكانی خوێندندا بۆ خوێندكاران، پاراستنی ئەو خوێندكارانەی قوربانی توندوتیژین

Leave a Reply