+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
L 505 کوردستان

دڵخۆشکردنی منداڵانی نەخۆشخانەی نانەکەلی / هەولێر

٤١ منداڵ کە لە نەخۆشخانەی نانەکەلی/ هەولێر چارەسەر وەردەگرن دڵخۆشبوون بە ئەنجامدانی گەشتی پەلکەزێڕینە و
،ئاهەنگی ڕۆژی لەدایکبوون کە لەلایەن منداڵپارێزی کوردستان بە هاوکاری چەند خۆبەخشێک لە ڕۆژی ٢٦ / ٩ / ٢٠١٩، بۆیان ئەنجامدرا

گەشتەکە بۆ ماجدی لاند / هەولێر بوو کە منداڵەکان بە کردنی کۆمەڵێک یاری جۆراوجۆر كاتێكی خۆشیان بەسەربرد و
.دڵخۆشبوون و لە کۆتایدا دیاریی بەخشرا بە منداڵان

منداڵپارێزی کوردستان سوپاسی (دەستەی کارگێڕی ماجدی لاند / هەولێر) دەکات بۆ ئەو یارمەتی و ئاسانكاریانەی
.پێشکەشیان کرد

لەمانگی ئەیلولی ٢٠١٩، منداڵپارێزی کوردستان لە چوارچێوەی پڕۆژەی یارمەتی تەندروستی، کۆمەڵێک کەلوپەل و یاری *
،منداڵانی بۆ یەکەی هیمۆفیلیا لە نەخۆشخانەی نانەکەلی/ هەولێر دابینکرد کە بریتیبوون لە (کتێبخانەیەک، تەلەفزیۆنێک
.(دوو کورسی و یاری جۆراوجۆر بۆ منداڵان

Leave a Reply