+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
L 505 کوردستان

سندوقی کۆمەکی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لەژێر دروشمی ( پاراستن و تەندروستی و پەروەردە) بۆ هەموو منداڵێک

وەک ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان بە باشمانزانی ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی بڵاو بکەینەوە لەسەر کۆی داهات و
خەرجی سندوقەکانی کۆمەکی تایبەت بە ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان، هەروەها لێرەوە سوپاس و پێزانینی خۆمان
ئاراستەی هەموو ئەو شوێن و کەس و لایەنانە بکەین کە لە سەرەتای دەستپێکردنی ئەم پرۆژەیەوە هاوکارمان بوون لە
سەرجەم پارێزگا و قەزا و ناحیەکەنی هەرێمی کوردستان، دڵنیاتان دەکەینەوە کە کۆی پرۆسەکەش لەژێر چاودێری وردی
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان ئەنجامدراوە،هەروەها بەردەوام دەبین لە هاوکاری کردنی ئەو منداڵانەی کە پێویستیان بە
هاوکارییە بەبێ جیاوازی چونکە ئێمە دەزانین کە ڕێژەیەکی زۆر لە منداڵان هەیە کە پێویستیان بە هاوکاری ئێوە و کەس و
.لایەنی پەیوەندیدارە

کۆی منداڵانی سوودمەند لە سندوقەکانی کۆمەک بریتییە لە ( 4792 ) منداڵ ، داهاتی گشتی سندوقەکان لە ساڵی 2016 ەوە تا
مانگی 8 ی 2019 بریتییە لە 1.462.953.350 دیناری عێراقی، لەم پارەیە تا ئێستا بڕی1.027.893.100 دیناری عێراقی خەرجکراوە
.بڕی پارەی ماوە بریتییە لە 435.060.250 دیناری عێراقی
: بڕی پارەکان بەم شێوازەی لای خوارەوە خەرجکراوە
یەکەم / بواری تەندروستی کە بریتیە لە ( هاوکاریکردنی منداڵی تووشبوو بە شێرپەنجە، دابینکردن و کڕینی دەرمان
و پێداویستی پزیشکی و ئامێری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەکان و ئەنجامدانی نەشتەرگەری و نۆژەنکردنەوەی بینای
.(نەخۆشخانەکان و ناردنی منداڵان بۆ دەرەوەی وڵات
بڕی پارەی خەرجکراو بۆ ساڵەکانی 2016 و 2017 و 2018 و 2019 لە بواری تەندروستی منداڵان بریتییە لە ( 531.268.750)د
.دیناری عێراقی کە جگە لە پێداویستی پزیشکی ( 564 ) منداڵ لێی سوودمەندبوون
دووەم / سێکتەری گرتنەخۆی منداڵپارێزی کوردستان کە مانگانە بڕێک پارە دابیندەکات بۆ ئەو منداڵانەی کە بەخێوکاریان
.لە دەستداوە یان کەمدەرامەتن بۆ بەردەوامیدان بە ژیانی ئاسایی و خوێندنیان
بڕی پارەی خەرجکراو بۆ ساڵەکانی 2016 و 2017 و 2018 لە بواری گرتنەخۆی منداڵان بریتییە لە
.( 275.582.000 ) دیناری عێراقی کە (1221 ) منداڵ مانگانە لێی سوودمەندبوون
سێیەم / پاراستنی منداڵ کە بریتیە لە (پاراستنی منداڵانی بێ سەرپەرشت و دابینکردنی سەرجەم پێداویستییەکانی
.(خانەکانی منداڵان، هەروەها هاوکاری ئەو منداڵانەی بەریەککەوتنیان هەیە لەگەل یاسادا
بڕی پارەی خەرجکراو بۆ ساڵەکانی 2016 و 2017 و 2018 و 2019 لە بواری پاراستنی منداڵ بریتییە لە
.( 198.229.000 ) دیناری عێراقی کە ( 926 ) منداڵ لێی سوودمەندبوون
.چوارەم / هاوکاریکردنی منداڵە ئاوەرەکانی کەمپی سورداش، چەمچەماڵ، گەرمیان و زیانلێکەوتوانی لافاو
بڕی پارەی خەرجکراو بۆ ساڵەکانی 2017 و 2018 لەو بوارانەی لە خاڵی چواردا ئاماژەمان پێیاوە بریتی بووە لە ( 14.479.100 )د
.دیناری عێراقی کە (2033 ) منداڵ لێی سوودمەندبوون
پێنجەم / پەروەردە کە بریتیە لە ( بەڕیوەبردن و دابینکردنی پێداویستی و مامۆستا بۆ خوێندنگای ئاوارەکان لە کەمپی
.(بەرزنجە و دابینکردنی پێداویستی خوێندنگا بۆ ئەو منداڵانەی دابڕابوون لە خوێندن
بڕی پارەی خەرجکراو بۆ ساڵەکانی 2017 و 2018 لە بواری پەروەردەی منداڵان بریتییە لە ( 8.334.250 ) دیناری عێراقی کە ( 48 ) منداڵی دابڕاو لە خوێندن لێی سوودمەندبوون

.هەموو لایەک دڵنیا دەکاتەوە کە هاوکارییەکانیان دەگاتە مەبەستی خۆیی و ئێمەش بەردەوام دەبین لە هاوکاری منداڵ بەبێ جیاوازی
: بۆ زانیاری زیاتر و گەیاندنی سەرنج و پێشنیارەکانتان دەتوانن لەم ڕێگایانەوە پەیوەندیمان پێوەبکەن
Email : fundraising@ksc-kcf.org
Phone number : +964 53 3301040

Leave a Reply