+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
L 505 کوردستان

بەردەوامی کەمپەینی هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە سەبارەت بە شێرپەنجەی منداڵی / سلێمانی

ڕۆژی ١٩ / ٩ / ٢٠١٩، منداڵپارێزی کوردستان لەبەردەوامی چالاکیەکانی لە مانگی هۆشیارکردنەوەی شێرپەنجەی منداڵی دا بە
هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی و نەخۆشخانەی هیوا / سلێمانی کەمپەینێکی هۆشیاری شێرپەنجەی
.منداڵی لە باخچەی بەردەکی سەرا / سلێمانی ئەنجامدا

ئەم کەمپەینە بریتی بوو لە بڵاوکردنەوەی ڕێنمایی دەربارەی هێما و نیشانە سەرەتاییەکانی شێرپەنجەی منداڵی و چۆنیەتی
خۆپاراستن و چارەسەرکردنی و مافەکانی منداڵی تووشبوو بە شێرپەنجە هەروەها ناساندنی لۆگۆی ئاڵتونی شێرپەنجەی
منداڵی، هاوکات چەند تابلۆیەک نمایشکرا کە لەلایەن ئەو منداڵانەوە کێشرابوون کە لە نەخۆشخانەی هیوا / سلێمانی
.چارەسەر وەردەگرن

مەبەست لەم کەمپەینە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی کۆمەڵگە بوو سەبارەت بە نەخۆشی شێرپەنجە و پشاندانی
.تواناکانی ئەو منداڵانە بوو کە چارەسەر وەردەگرن

Leave a Reply