+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
L 505 کوردستان

هەڵمەتی هۆشیارکردنەوەی شێرپەنجەی منداڵی / هەولێر

منداڵپارێزی کوردستان لەمانگی هۆشیارکردنەوەی شێرپەنجەی منداڵی دا لە ڕۆژانی ١٠، ١١ و ١٢ / ٩ / ٢٠١٩، هەڵمەتێکی
هۆشیارکردنەوەی ئەنجامدا لە (شاری یاری سمایلاند، کۆلێژی کامبریج بۆ زمانی ئینگلیزی، سەنتەری لاوانی هەولێر و
پەیمانگای نێودەوڵەتی بەریتانی) لە شاری هەولێر، کە بریتی بوو لە بڵاوکردنەوەی ڕێنمایی دەربارەی هێما و نیشانە
.سەرەتاییەکانی شێرپەنجەی منداڵی و چۆنیەتی خۆپاراستن و مافەکانی منداڵی تووشبوو بە شێرپەنجە

ڕۆژی ١٧ / ٩ / ٢٠١٩، پۆستەری هێماکانی وشیارکردنەوەی شێرپەنجەی منداڵ دابەشکرا لە،نەخۆشخانەی ڕاپەرینی فێرکاری بۆ منداڵان، بنکەی تەندروستی شەهید نازدار بامەرنی خێزانی) نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ناوەند، نەخۆشخانەی دایک، بنکەی تەندروستی شەهیدان و نەخۆشخانەی نانەکەلی) / هەولێر کە مەبەست لێی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی کۆمەڵگە بوو
.سەبارەت بە نەخۆشی شێرپەنجە و زوو دەستنیشانکردنی لە منداڵدا

Leave a Reply