+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
L 505 کوردستان

یادی (٢٨) ساڵەی دامەزراندنی منداڵپارێزی کوردستان

لە یادی (٢٨) ساڵەی دامەزراندنی منداڵپارێزی کوردستان سەنتەرەکانی چالاکی گەنجان چەند چالاکییەکی هونەری
: و ڕۆشنبیریان ئەنجامدا
ڕۆژی ١٦ / ٩ / ٢٠١٩، لە سەنتەری چالاکی گەنجانی کەلار پێشانگەیەکی شێوەکاری کرایەوە کە ٢٤ فێرخواز تێیدا بەشداربوون *
.و بۆ ماوەی ٣ رۆژ بەردەوام دەبێت

رۆژی ١٢ / ٩ / ٢٠١٩، سەنتەری چالاکی گەنجانی دەربەندیخان ئێوارە کۆرێکی شیعری ساز کرد و چەند پارچە موزیکێک *
پێشکەشی ئامادەبوان کرا. لە ڕۆژی ١١ / ٩ / ٢٠١٩، ‌پێشانگەی کاری دروومانی خانمان و وێنەکێشان کرایەوە و چەند
.چالاکییەکی موزیک ئەنجامدرا و دواتر بروانامە بەخشرا بە بەشداربوانی خولەکان

ڕۆژی ١١ / ٩ / ٢٠١٩، لە سەنتەری چالاکی گەنجانی کۆیە کۆنسێرتێکی موزیک و گۆرانی ئەنجامدرا و چەند چالاکیەکی *
وەرزشی نمایشکرا. ڕۆژی ١٠ / ٩ / ٢٠١٩، پێشانگەی شێوه‌كاری و دروومان کرایەوە و هاوکات كۆنسێرتی موزیك پێشکەشی
.ئامادەبوان کرا

ڕۆژی ٥ / ٩ / ٢٠١٩، لە سەنتەری چالاکی گەنجانی شۆڕش پیشانگەیەکی جل و بەرگ و کاری دەستی دەستی خانمان کرایەوە *
و پاشان ڕێزلێنان بەخشرا ئەو کەس و لایەنانەی کە هاوکار و پشتیوانی سەنتەرەکە بوون، هەر لە مەراسیمەکەدا گروپی
دەفی سەنتەرەکە چەند چالاکیەکیان پێشکەش کرد، پاشان بروانامە بەخشرایە ٢٠٠ فێرخواز کە لە ماوەی رابردودا
.بەشداربوون لە خولەکانی سەنتەرەکە

Leave a Reply