یادی ٢٨ ساڵەی دامەزراندنی منداڵپارێزی کوردستان
ڕۆژی ١٦ / ٩ / ٢٠١٩، لە یادی ٢٨ ساڵەی دامەزراندنی ڕێكخراوهكهدا، مەراسیمێک رێکخرا بۆ بەرزراگرتنی ئەو یادە و لەم
مەراسیمەدا ٢٨ مۆم داگیرسێنرا وهک ئاماژهیهک بۆ ٢٨ ساڵ له تهمهنی کارکردن و خزمهتکردنی منداڵانی کوردستان بهبێ
.جیاوازی له گشت بوارهکاندا و له ژێر ڕوناکی ڕێککهوتننامهی مافهکانی منداڵی نهتهوهیهکگرتووهکان
هاوکات لەم مەراسیمەدا کتێبێک خرایەڕوو کەمەبەست لێی خستەنەڕووی بەشێک لەو پرۆگرام و پرۆژانەی
منداڵپارێزی کوردستانە کە لە ماوەی دامەزراندنیەوە جێبەجێی کردووە لە بوارەکانی پاراستنی منداڵدا، بۆ زیاتر هاندانی
(لایەنە بەشداربووەکانمان لە ئاستەکانی خێزان و کۆمەڵکە و حوکمەت و ڕێکخراوەکان بەتایبەتی (سپۆنسەر و خۆبەخشەکان
کە ڕۆڵی کاریگەر و بەرچاویان هەبوو لە بەردەوامیپێدان و سەرکەوتن و جێبەجێکردنی پرۆگرام و پرۆژەکانی منداڵپارێزی
.کوردستان بۆ زیاتر باشکردنی ماف و ژیان و گوزرانی منداڵ لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا
ڕێكخراوەكەمان سوپاسی سەرجەم ئەو لایەنانە دەكات كە یادی دامەزراندنی ڕێكخراوەكەمانیان لە بیر بووە و بە مەبەستی
.پیرۆزبایی سەردانیان كردوین یان چەپكە گوڵ و نامەی پیرۆزباییان ئاڕاستە كردوین