کەمپەینێک بۆ هۆشیارکردنەوەی شێرپەنجەی منداڵی / سلێمانی
منداڵپارێزی کوردستان لەمانگی هۆشیارکردنەوەی شێرپەنجەی منداڵی دا بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی
سلێمانی و نەخۆشخانەی هیوا / سلێمانی کەمپەینێکی هۆشیاری شێرپەنجەی منداڵی لە ڕۆژی ١٢ / ٩ / ٢٠١٩، لە پارکی هەواری
.شار / سلێمانی ئەنجامدا
ئەم کەمپەینە بریتی بوو لە بڵاوکردنەوەی ڕێنمایی دەربارەی هێما و نیشانە سەرەتاییەکانی شێرپەنجەی منداڵی و چۆنیەتی
خۆپاراستن و چارەسەرکردنی و مافەکانی منداڵی تووشبوو بە شێرپەنجە، هاوکات چەند تابلۆیەک نمایشتکرا کە لەلایەن ئەو
.منداڵانەوە کێشرابوون کە لە نەخۆشخانەی هیوا / سلێمانی چارەسەر وەردەگرن
مەبەست لەم کەمپەینە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی کۆمەڵگە بوو سەبارەت بە نەخۆشی شێرپەنجە و پشاندانی
.تواناکانی ئەو منداڵانە بوو کە چارەسەر وەردەگرن