مانگی هۆشیارکردنەوەی شێرپەنجەی منداڵی / دهۆک
منداڵپارێزی کوردستان لەمانگی هۆشیارکردنەوەی شێرپەنجەی منداڵی دا هەڵمەتێکی هۆشیارکردنەوەی ئەنجامدا
لە (سەنتەری (ناز)ی ئۆتیزم، نەخۆشخانەی هێڤی و خانەی بێسەرپەرشتان (کچ و کوڕ)) لە شاری دهۆک، کە بریتی بوو
لە بڵاوکردنەوەی ڕێنمایی دەربارەی هێما و نیشانە سەرەتاییەکانی شێرپەنجەی منداڵی و چۆنیەتی خۆپاراستن و
.چارەسەرکردنی و مافەکانی منداڵی تووشبوو بە شێرپەنجە، هاوکات گۆڤاری پەپولە پێشکەش بە منداڵان کرا
.مەبەست لەم چالاکییە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی کۆمەڵگە بوو سەبارەت بە نەخۆشی شێرپەنجە