+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
L 505 کوردستان

ئەنجامدانی خولی هونەری و وەرزشی لە کازیوەکان

کازیوەکانی منداڵپارێزی کوردستان بەردەوامە لە گرنگیدان بە بەهرەو تواناکانی منداڵ لە ڕێگەی ئەنجامدانی خولی هونەری
: و وەرزشی بۆیان
ڕۆژی ٢٩ / ٨ / ٢٠١٩، نمایشێکی شانۆگەری لەلایەن منداڵانی سودمەندی مەڵبەندی ڕۆشنبیری کازیوەی منداڵان – چوارتا *
ئەنجامدرا، ئەم شانۆگەریە دەربارەی زیانەکانی زۆر بەکارهێنانی ئامێرە ئەلکترۆنیەکان و گرنگیدان بە خوێندن بوو لەلای
.منداڵ

ڕۆژی ٢٧ / ٨ / ٢٠١٩، بە یاریەکی دۆستانە کۆتای هات بە خولی هاوینەی وەرزشی تۆپیپێ لە مەڵبەندەکانی ڕۆشنبیری *
کازیوەی منداڵان (سەرشەقام، بازیان، چوارتا و عەربەت)، یاریەکە لە گۆڕەپانی خوێندنگەی دواناوەندی شەهید جەباری
.نمونەی ئەنجامدرا کە (٤٠) منداڵ تێیدا بەشداربوون و لەکۆتایی یاریەکەشدا خەڵات بەسەر منداڵانی بەشداربوو دابەشکرا
جێی ئاماژەیە خولە هاوینیە وەرزشیەکان بۆ ماوەی ٨٠ ڕۆژ بەردەوامبوو کە ٦٠٠ منداڵی تەمەن (٩ – ١٣) ساڵ لێی
.سوودمەندبوون

ڕۆژی ٢٧ / ٨ / ٢٠١٩، بە مەبەستی باشترکردنی توانای کارمەندانی پرۆژە پەروەردەییەکان و زیاتر سوودمەندبوونی منداڵ *
لە پرۆژەکان، منداڵپارێزی کوردستان خولێکی بەناونیشانی (شێوازی خۆپاراستن لە سوتانی دەرونی) لە سەنتەری ڕاهێنانی پەروەردەیی
.بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت ئەنجامدا
ئەم خولە لەلایەن بەڕێز (دنیا عباس نعمت) مامۆستای زانکۆی چەرمۆ وترایەوە کە ٤٢ کارمەندو خۆبەخشی سەنتەرەکە لێێ
.سودمەند بوون

Leave a Reply