+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
L 505 کوردستان

ڕۆژی جیهانیی گەنجان

ڕۆژی ١٢ ئاب ڕۆژی جیهانیی گەنجانە، ئەم ڕۆژە لە ساڵی(١٩٩٩) لەلایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکانەوە وەک ڕۆژێک بۆ
گەنجان دیاری کراوە بەمەبەستی بەرزنرخاندنی ڕۆڵی گەنجان لە بەرەوپێشچوونی کۆمەڵگەی جیهانییدا و هاندانی گەنجان
بۆ بەشداریکردنێکی چالاکانە لە بەرەوپێشبردنی کۆمەڵگەدا، لەم ڕۆژەدا چالاکی جۆراوجۆر ئەنجامدەدرێت و گرنگی بە ڕۆڵی
.گەنجان دەدرێت لە کۆمەڵگەدا

منداڵپارێزی کوردستان لەساڵی ١٩٩٨ەوە یەکەمین پرۆژەی سەنتەری چالاکی گەنجانی دامەزراندوە بە ئامانجی گەشەپێدان
بە تواناو بەهرەی گەنجان و وەک درێژەپێدەری مەڵبەندەکانی ڕۆشنبیری کازیوەکان و خزمەتکردن و دەرخستنی توانا
شاراوەکانی گەنجان کە لە ئێستادا ژمارەیان ٨ سەنتەرە لە شارەکانی (سلێمانی، دەربەندیخان، کۆیە، ڕانیە، کەلار، هەڵەبجە
.و شۆڕش) لە ڕێگەی کاروچاکی و خول و بەشە جیاوازەکانیەوە خزمەت بە گەنجان دەکەن بەبێ جیاوازی

 

 

Leave a Reply