ڕۆژی جیهانیی هاوڕێیەتی
٣٠ / ٧ ی هەموو ساڵێک ڕۆژی جیهانیی هاوڕێیەتیە کە ڕۆژێکە بۆ پشتگیریکردن لە پێکەوەژیانی تاکەکانی کۆمەڵگە بە ئاشتی
.و بەبێ جیاوازیکردن لە ڕەگەز، نەتەوە و پابەندییە ئایینی و سیاسییەکان
بە مەبەستی ئاشناکردنی منداڵان بە گرنگی هاوڕێیەتی و پێکەوەبوون، پرۆژە پەروەردەییەکانی منداڵپارێزی کوردستان لە
ڕۆژانی ٢٩ – ٣١ / ٧ / ٢٠١٩، کۆمەڵێک چالاکی هونەری و وەرزشیان ئەنجامدا کە سەرجەمیان ئاماژەیان بە هاوڕێیەتی دەکرد
.لە مەڵبەندەکانی ڕۆشنبیری کازیوەکانی (چوارتا، بازیان و سەرا). لەم چالاکیانەدا ٣٣٣ منداڵ سوودمەند بوون