چالاکییەکی هۆشیارکردنەوە سەبارەت بەپاراستنی ژینگە لە شاری هەولێر
بە مەبەستی هاندان و بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لەسەر پاراستنی ژینگە لەناو کۆمەڵگە بە گشتی و لای منداڵ بەتایبەتی و
.خۆشەویستکردنی ژینگە لەلای منداڵ و فێرکردنیان بۆ گرنگیدان بە ژینگە و پاراستنی
منداڵپارێزی كوردستان بە هاوكاری دەستەی ژینگە لە شاری هەولێر لە ڕۆژانی 20- 21 – 22 -23/ 4 / 2019 هەڵمەتێکی
/(هۆشیارکردنەوەی ئەنجامدا لە هەریەك لە قوتابخانەكانی (باڵای بنەڕەتی، کوین ئانی نێودەوڵەتی و کامبریجی نێودەوڵەتی
.هەولێر
کۆتا ڕۆژی چالاکیەکە لە قوتابخانەی مەتینی بنەرەتی بەرێوەچوو بە ئامادەبونی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی
کوردستان و وەزیری پەروەردە، کە بریتی بوو لە کردنەوەی پێشانگەیەکی وێنەیی سەبارەت بە پاراستنی ژینگە کە تێیدا
.نمایشی ٥٠ تابلۆ کرا