+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
L 505 کوردستان

ڕۆژی جیهانیی شێرپه‌نجه‌ی منداڵی / سلێمانی

ڕۆژی جیهانیی شێرپه‌نجه‌ی منداڵی ساڵانە لە ١٥ی شوبات یاد دەکرێتەوە بە مەبەستی پشتگیریکردنی منداڵانی تووشبوو
.بە نەخۆشی شێرپەنجە و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری کۆمەڵگە سەبارەت بە نەخۆشییەکەو نیشانەکانی
منداڵپارێزی کوردستان لەم ڕۆژەدا کەمپینێکی هۆشیارکردنەوەی لەماجدی مۆڵ / سلێمانی ئەنجام دا، بە هەماهەنگی لەگەڵ
و خوێندکارانی زانکۆی ئەمریکی / سلێمانی ،(IFMSA-KURDISTAN)فیدراسیۆنی ێودەوڵەتی خوێندکارانی کۆلێژی پزیشکی
(CODE BLUE)

هاوکات بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی فریاکەوتنی ١٠٤، ئاسایشی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی پاڵپشتی خۆیان
.دەربڕی بۆ منداڵانی تووشبوو بەنەخۆشی شێرپەنجە بەهەڵواسینی لۆگۆی شێرپەنجەی منداڵی بە ئوتومبیلەکانیانەوە


کەمپینەکە بە بڵاوکردنەوەی بروشور و پۆسته‌ر و ڕێنمایی سه‌باره‌ت به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجە و نیشانەکانی و چەند
چالاکییەکی هونەری بەردەوام بوو کە ٣٢ سوودمەندی مەڵبەندەکانی رۆشنبیری کازیوەی منداڵان سەرا و
سەرشەقام، گروپی لەزرین، باخچەی شادی و چەند خۆبەخشێک بەشداربوون بە (گۆرانی و موزیک، سەمای
.(بالیە، شانۆ و موزیکی میلی

 


جێی ئاماژەیە منداڵپارێزی کوردستان بەردەوامە لە بەرێوەبردنی پرۆگرامێک بۆ دابینکردنی پشتگیری کۆمەڵایەتی و دەروونی
بۆ منداڵانی تووشبوو بە نەخۆشی شێرپەنجە و خێزانەکانیان لە نەخۆشخانەکانی هیوا لە شاری سلێمانی، نانکەلی لە شاری
.هه‌ولێرو سەنتەری ژین لە دهۆک
منداڵپارێزی کوردستان سوپاس و پێزانین ئاراستەی گشت خۆبەخشەکان و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی فریاکەوتنی ١٠٤
.ئاسایشی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی، پیرزا پلەس و ماجدی مۆل دەکات بۆ هاوکارییەکانیان

Leave a Reply