+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
L 505 کوردستان

چالاکی سەنتەری ڕاهێنانی پەروەردەیی

منداڵپارێزی کوردستان لە ڕۆژی ٢٩ی ئایاری ٢٠١٨، یادی ڕۆژی جیهانیی منداڵان و چوارەمین ساڵیادی کردنەوەی سەنتەری ڕاهێنانی پەروەردەیی بۆ منداڵی خاوەن پێداویستی تایبەت کردەوە.

ئەم سەنتەرە پرۆژەیەکی خزمەتگوزاری بێبەرامبەرە کە ئامانجی هەڵسەنگاندن و چاودێریکردن و ڕاهێنانی منداڵی خاوەن پێداویستی تایبەتە لە ڕێگەی چالاکی و ڕاهێنانی تایبەت بە کەیسی هەر منداڵێک لە ڕووی پەروەردەیی، دەروونی، جەستەیی و تەندروستییەوە تا بتوانن لە داهاتوودا بگەڕێنەوە خوێندنگەی ئاسایی و ژیانێکی سەربەخۆ  بژین.

لە یادەکەدا، پێشانگایەکی شێوەکاری و چەند نمایشێکی گۆرانی و هەڵپەرکێ پێشکەش بە ئامادەبوان کرا لەلایەن منداڵانی سوودمەندی سەنتەرەکە.

Leave a Reply