+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
L 505 کوردستان

چالاکی پرۆژەی دادوەری نەوجەوانان

بە مەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری دەروونی و کۆمەڵایەتی و پێشخستنی توانای ئەو نەوجەوانانەی بەرکەوتنیان لەگەڵ یاسادا هەیە منداڵپارێزی کوردستان لە بەرنامەی پاراستنی منداڵدا چەند چالاکییەکی ئەنجامدا لە مانگی ئایاری ٢٠١٨دا:
* لە ڕۆژی ٢٠١٨/٥/١٥ بە هاوكاری بەرێوەبەرایەتی چاكسازی ژنان و منداڵان/ هەولێر، کۆتاییهات بە خولێکی تۆپی پێ بۆ ٢٠٠ نەوجەوان و دیاری بەخشرا بە یەکەم و دووەمی تیپەکان.
* لە ڕۆژی ٢٠١٨/٥/١٥، خولێکی موزیکی بۆ ١٠ نەوجەوان لە چاكسازی ژنان و منداڵان/ هەولێر کردەوە و ١٢ ئامێری مۆسیقای بۆ دابینکردن. خولەکە بۆ ماوەی ٢ مانگ بەردەوام دەبێت.
* لە ڕۆژی ٢٠١٨/٥/٢٣، بڕوانامەی بەشداریکردن و خەڵات بەخشرا بە بەشداربووانی خولێکی ڕاهێنان بۆ نەوجەوانانی چاکسازی ژنان و منداڵانی سلێمانی سەبارەت بە (کۆنترۆڵکردنی توڕەیی لە ڕێگەی ڕاهێنان و کارامەییەکانی ژیان). خولەکە لە ٢٠١٨/٤/٤ تا ٢٠١٨/٥/١٥ بەردەوام بوو.
 

Leave a Reply