پشتگیریکردنی لایەنی پەروەردەیی منداڵ لە کەمپی بەرزنجە
ژمارەیەک منداڵ لە خوێندن دابڕان و نیشتەجێی کەمپی بەرزنجە بوون بەهۆی ئاڵۆزییەکانی شاری کەرکوک و دوزخورماتوو، منداڵپارێزی کوردستان بۆ پشتگیریکردنی لایەنی پەروەردەیی ئەم منداڵانە، بۆ ماوەی ٤ مانگ هاوکاری خوێندنگەی ڕوخانەی کرد لە کەمپی بەرزنجە کە قوناغی ١-٩ لە خۆدەگرێت بە دابینکردنی موچەی مامۆستا و کارمەندان و کەلوپەلی پێویست بۆ خوێندنگەکە.