+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
L 505 کوردستان

یادی ٢٦ ساڵەی بڵاوکردنەوەی گۆڤاری پەپولە

لە ٢٦هەمین ساڵیادی بڵاوکردنەوەی گۆڤاری په‌پوله‌دا، منداڵپارێزی کوردستان پێشبڕكێیه‌كی ئەنجامدا به‌ مه‌به‌ستی هاندان و بره‌ودان به‌ تواناو به‌هره‌ی منداڵان.

منداڵپارێزی کوردستان وەک نەریتێکی ساڵانە پێشبڕكێی په‌پوله‌ ئەنجامدەدات کە له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه‌ ( یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م) ی به‌رهه‌مه‌كانی ( هۆنراوه‌، چیرۆك و تابلۆ ) دیاریده‌كرێن و خه‌ڵاتده‌كرێن.

لە پێشبڕكێی ئه‌مساڵیشدا وه‌ك ساڵانی پێشو ژماره‌یه‌كی زۆر به‌رهه‌می هۆنراوه‌، چیرۆك و تابلۆی جوانمان به‌ده‌ستگه‌یشت و ٩ منداڵ توانیان ببنە براوەی پێشبرکێکە و خەڵاتکران. له‌ ژماره‌ (٢٤٧) ی په‌پوله‌دا به‌رهه‌مه‌ خه‌ڵاتگره‌كان بڵاودەکرێنەوە‌. سوپاس بۆ به‌شداربووانی پێشبڕكێكه‌.

گۆڤاری پەپولە گۆڤارێکی پەروەردەیی و ڕۆشنبیریی منداڵانە و یەکێکە لەو پرۆژانەی لەگەڵ دروستبوونی رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لە ساڵی ١٩٩١ دەستیکردووە بە کارکردن و یەکەم ژمارەی لە ساڵی ١٩٩٢ دەرچووه‌ و لە ئێستادا ژمارە ٢٤٦ لە بەردەستی خوێنەراندایە.

 

 

Leave a Reply