+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
L 505 کوردستان

سوودمەندانی منداڵپارێزی کوردستان بە ژمارە لە مانگی نیساندا:

* ٦٥ منداڵ (٣٦ ئاوارە و ١٢ پەنابەر) لە پرۆژەی دەستنیشانکردنی ئەو منداڵانەی لە مەترسیدان لە شوێنە گشتییەکان هاوکاریکران و ٧٤ (دایک و باوک) سمینارێکی هۆشیارکردنەوەیان بۆ ڕێکخرا.

* ١٤٣ منداڵ لە سەنتەری ڕاهێنانی پەروەردەیی بۆ منداڵی خاوەن پێداویستی تایبەت ڕاهێنانیان پێکرا و ٦٠ دایک و باوک لە کۆبونەوەی مانگانەی سەنترەکە سوودمەند بوون.

* ١٠ منداڵ کە جۆرێک لە نەخۆشییە زگماکییەکانیان هەیە هاوکاری مادی کران بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری، کڕینی دەرمان و دابینکردنی بیستۆکی گوێ.

* ١١٧٣ منداڵ لە هاوکاری مادی پرۆگرامی گرتنەخۆ سوودمەند بوون.

* ٦٧٥ منداڵ (٣٦٢ منداڵی خێزانی ئاوارە) لە وانەکانی مەڵبەندەکانی ڕۆشنبیری کازیوەی منداڵان سوودمەند بوون

* ٩ منداڵ کە بەرکەوتنیان لەگەڵ یاسا هەبووە هاوکاری یاسایی و کۆمەڵایەتییان پێشکەشکراوە

* ٧٤ ستافی ناوەندە تەندروستییە حکومییەکان موچەی مانگانەیەن پێشکەشکرا لەبەر نەبوونی موچەی حکومی.

* ٣٣ خێزانی منداڵ لە نەخۆشخانەی هیوا سوودمەند بوون لە کۆبونەوەی تایبەت بە کاریگەری دەروونی شێرپەنجە لەسەر نەخۆش و خێزان.

* ٨٠٥ کەس سوودمەند بوون لە هەڵمەتێکی هۆشیاری سەبارەت بە ئۆتیزم.

Leave a Reply