+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
L 505 کوردستان

پرۆگرامی گرتنەخۆ هاوکاری بەخشییە ١١٧٣ سوودمەند

بە سوپاسەوە بەهۆی بەردەوامی هاوکاری سپۆنسەرەکانی منداڵپارێزی کوردستان توانیمان لە ڕۆژانی ٢٢ /٤ بۆ ٣ /٥ /٢٠١٨ هاوکاری دارایی مانگەکانی ٣ و ٤ی ٢٠١٨ ببەخشینە ١١٧٣ منداڵی سوودمەند کە کۆی گشتی هاوکارییەکە ٩٣،٧٧٧،٠٠٠, ” نەوەد و سێ ملیۆن و حەوت سەد وحەفتاو حەوت” هەزار دینار بوو. ئەم هاوکاریانەش لەلایەن کەسانی خێرخوازەوە دابینکراوە.
منداڵپارێزی کوردستان سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی ئەو خێرخوازانە دەکات کە هاوکاری پرۆگرامی گرتنەخۆ و سندوقەکانی کۆمەک دەکەن و هەمیشە دەرگای کراوەیە بۆ گەیاندنی هاوکارییەکان. بە هیوای بەردەوامی هاوکارییەکانیان.
پرۆگرامی گرتنەخۆی منداڵپارێزی کوردستان هاوکاری دارایی و کۆمەڵایەتی پێشکەش بە ئەو منداڵانە دەکات کە بەخێوکاریان لە دەستدابێت یان کەمدەرامەتن و تاکە مەرجی هاوکاریکردن بەردەوامبوونی منداڵەکەیە لە خوێندن.
 

Leave a Reply