چالاکی پرۆژە پەروەردەییەکان لە مانگی شوباتی ٢٠١٨
منداڵپارێزی کوردستان بە مەبەستی دابینکردنی کەشێکی ئارام بۆ فێربوون و گرنگیدان بە لایەنی هونەری و وەرزشی منداڵ لە ڕێگەی پرۆژە پەروەردەییەکان چەندین چالاکی ئەنجام دەدات.
پرۆگرامی پەروەردەی منداڵپارێزی کوردستان لە مانگی شوباتدا کۆمەڵێک چالاکی ئەنجامدا لەوانە:
* تیمێکی پزیشکی سەردانی مەڵبەندی ڕۆشنبیری کازیوەی سەرایان کرد بە مەبەستی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری سەبارەت بە پاکوخاوێنی و پشکنینی قژی ٧٨ منداڵ و دابینکردنی چارەسەر بۆ ١٦ منداڵی سوودمەندی کازیوەکە.
* ڕۆژی ٥/ ٢/ ٢٠١٨، چالاکی چیرۆک خوێندنەوە و شانۆی بوکەڵە ئەنجامدرا و گۆڤاری پەپولە بەخشرا بە سوودمەندانی باخچەی منداڵانی کازیوە لە کەمپی پەنابەرانی عەربەت.
* ڕۆژی ١٩/ ٢/ ٢٠١٨، خولێکی ڕاهێنانی بۆ دایک و باوکی منداڵانی سوودمەندی (سەنتەری ڕاهێنانی پەروەردەیی بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت) بە ئەنجامدرا سەبارەت بە شێوازەکانی ئەنجامدانی ڕاهێنان بە منداڵان لە ماڵەوە.
* ڕۆژی ٢٢/ ٢/ ٢٠١٨، بۆ یادی ڕۆژی زمانی دایک لە مەڵبەندی ڕۆشنبیری کازیوەی بازیان، چالاکییەک بۆ منداڵان ئەنجامدرا کە بریتیبوو لە خوێندنەوەی هۆنراوە و ناساندنی ڕۆژی زمانی دایک بە منداڵان. لە کۆتایی چالاکییەکەدا خەڵات پێشکەش بە بەشداربوانکرا.