+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
L 505 کوردستان

2018/2/15 ڕۆژی جیهانیی شێرپه‌نجه‌ی منداڵی

ڕۆژی جیهانیی شێرپه‌نجه‌ی منداڵی ساڵانە لە ١٥ی شوبات یاد دەکرێتەوە بە مەبەستی پشتگیریکردنی منداڵانی تووشبوو بە نەخۆشی شێرپەنجە و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری کۆمەڵگە سەبارەت بە نەخۆشییەکە و نیشانەکانی.

منداڵپارێزی کوردستان بەردەوامە لە بەرێوەبردنی پرۆگرامێک بۆ دابینکردنی پشتگیری کۆمەڵایەتی و دەروونی بۆ منداڵانی تووشبوو بە نەخۆشی شێرپەنجە و خێزانەکانیان لە نەخۆشخانەکانی هیوا لە شاری سلێمانی، نانکەلی لە شاری هه‌ولێر و سەنتەری ژین لە دهۆک.

منداڵپارێزی کوردستان لەم ڕۆژەدا کەمپینێکی هۆشیارکردنەوەی ئەنجامدا لە شارەکانی سلێمانی هەولێر و دهۆک.

* لە شاری سلێمانی، کەمپینەکە لە ماجدی مۆل ئەنجامدرا بە بڵاوکردنەوەی بروشور و پۆسته‌ر و ڕێنمایی سه‌باره‌ت به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجە و نیشانەکانی و چەند چالاکییەکی هونەری ئەنجامدرا کە ١٠٠ سوودمەندی مەڵبەندەکانی رۆشنبیری کازیوەی منداڵان (سەرا، سەرشەقام، چوارتا) بە (گورانی و موزیک، سەمای رەنگەکان، شانۆ و موزیکی میلی) بەشداربوون تیایدا. سوپاس و پێزانینمان بۆ خۆبەخشەکانی منداڵپارێز و ماجدی مۆل.

IMG_4647 IMG_4671 IMG_4694

* لە شاری هەولێر، کەمپینەکە لە چەند شوێنێک بەڕێوەچوو: لە نەخۆشخانەی نانەکەلی پێشانگاییەکی وێنەیی بۆ ٢ منداڵی تووشبوو بە نەخۆشی شێرپەنجە کرایەوە وە هەروەها لە زانکۆی ئیشک پێشانگایەکی کاری دەستی کرایەوە بە هاوکاری زانکۆکە و خۆبەخشانی منداڵپارێز. لە هەمان ڕۆژدا، لە فاملی مۆڵ چالاکییەکان بەردەوامبوون و بروشور و پۆسته‌ر و ڕێنمایی سه‌باره‌ت به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجە و نیشانەکانی بڵاوکرایەوە.

28161958_1409688392473329_2454321815826886092_o 28070706_1409688502473318_4664014294173682532_o

*لە شاری دهۆک منداڵپارێزی کوردستان چالاکیەکی هونەری بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دهۆک و سەنتەری ژین بۆ منداڵانی بەشی شێرپەنجە لە سەنتەری ژین ڕێکخست بەبەشداری ٣ ئەستێرەی کەناڵی پێلیستانگ ئاهەنگەکە بەڕێوە چوو پاشان دیاری و شیرینی پێشکەش بە منداڵان کرا.

27913266_1409694012472767_5323312440938869798_o 27858281_1409693899139445_5768903574501124778_n 27971634_1409693905806111_5827279677456466753_n

Leave a Reply