پرۆژەی منداڵانی تووشبوو بە شێرپەنجە
منداڵپارێزی کوردستان بەردەوامە لە دابینکردنی پاڵپشتی دەروونی و کۆمەڵایەتی بۆ منداڵانی تووشبوو بە نەخۆشی شێرپەنجە و خێزانەکانیان لە کاتی وەرگرتنی چارەسەر لە نەخۆشخانەکان.
بۆ ئەم مەبەستە پرۆژەی منداڵانی تووشبوو بە شێرپەنجە چەند چالاکییەکی ئەنجامدا:
* ڕۆژی ٢٥/ ١ / ٢٠١٨، گەشتێکی پەلکەزێرینەی ئەنجامدا بۆ پەیمانگای هونەرە جوانەکان/دهۆک بە بەشداری ٢٠ منداڵی سەنتەری ژین بۆ شێرپەنجە لە دهۆک و لە کۆتایی گەشتەکە دیاری خێرخوازێک بەخشرا بە منداڵان.
* ڕۆژی ١/ ٢ / ٢٠١٨ ئاهەنگێکی ڕۆژی لەدایکبوونی ئەنجامدا بۆ ٢٠ منداڵ لە نەخۆشخانەی نانەکەلی لە هەولێر بە هاوکاری چەند خۆبەخشێک. ئەم ئاهەنگە بە سوپاسەوە لەلایەن چەند دکتۆرێک لە نەخۆشخانەی راپەرینی منداڵان سپۆنسەرکرا و لە کۆتاییدا دیاریی بەخشرایە منداڵان.