+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
L 505 کوردستان

ڕۆژی جیهانیی شێرپەنجە ٤ / ٢ / ٢٠١٨

ساڵانە لە ڕۆژی ٤ ی شوبات بە مەراسیم و چالاکی جۆراو جۆر یادی ڕۆژی جیهانیی شێرپەنجە دەکرێتەوە، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری کۆمەڵگە، بڵاوکردنەوەی ڕێنمایی نیشانەکانی و خۆپاراستن لە نەخۆشی شێرپەنجە و هاندانی لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ کارکردن و گرنگیدان بەم نەخۆشییە تا لە قۆناغەکانی سەرەتای توشبوندا دەستنیشان بکرێت و چارەسەری خێرای بۆ ئەنجام بدرێت.

8

لەم ڕۆژەدا منداڵپارێزی کوردستان بە مەبەستی پێشکەشکردنی پشتگیری زیاتر بە منداڵانی تووشبوو بە نەخۆشی شێرپەنجە لە ڕووی کۆمەڵایەتی و دەروونییەوە بەشێکی نوێی لە نەخۆشخانەی هیوا لە شاری سلێمانی کردەوە کە لە داهاتی سندوقەکانی کۆمەکی منداڵپارێزی کوردستان بەشداربووە لە نۆژەنکردنەوەی بەشەکەداو بەڕێوەی دەبات و مانگانە هاوکاری ستافەکانی دەکات.

9

جێی ئاماژه‌یه‌ وه‌ک پاڵپشتییەک بۆ منداڵ و گرنگیدان بە منداڵی تووشبوو بە شێرپەنجە بەڕێز هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، دامەزرێنەری منداڵپارێز سەردانی بەشەکەی کرد.

10

منداڵپارێزی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٣ەوە بەردەوامبووە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری دەروونی و کۆمەڵایەتی و دارایی بە منداڵانی تووشبوو بە نەخۆشی شێرپەنجە و خێزانەکانیان لە نەخۆشخانەکانی هیوا لە سلێمانی، نانەکەلی لە هەولێر و سەنتەری ژین لە دهۆک.

Leave a Reply