+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
L 505 کوردستان

پرۆگرامی گرتنەخۆ

پرۆگرامی گرتنەخۆی منداڵپارێزی کوردستان هاوکاری دارایی و کۆمەڵایەتی پێشکەش بە ئەو منداڵانە دەکات کە بێسەرپەرشتن یان کەمدەرامەتن و تاکە مەرجی هاوکاریکردن بەردەوامبوونی منداڵەکەیە لە خوێندن.

پرۆگرامی گرتنه‌خۆی منداڵپارێزی كوردستان، ڕۆژانی ٣ – ١٤/١٢/٢٠١٧  هاوکاری مانگانەی بەخشییە ١٤٣٦ منداڵ بۆ مانگه‌كانی (١١ و ١٢ ی ٢٠١٧)، بە بڕی (١٢٩،٢٢٧،٠٠٠) سەد و بیست و نۆ ملیۆن و دوو سەد و بیست و حەوت هەزار دینار لە شارەکانی (سلێمانی، کەلار،قەڵادزێ، چەمچەماڵ،کۆیە، هەڵەبجە و کەرکوک).

IMG_3105

وە هەروەها  ٢٣ منداڵ هاوکاریکراون لە داهاتی سندوقی کۆمەکی منداڵپارێزی کوردستان کە کۆی گشتی (٤،٥٨١،٠٠٠) چوار ملیۆن و پێنج سەد و هەشتا و یەک هەزار دینار دابەشکراوە بەسەر ئەم (٢٣) خێزانەدا. هەریەک لەم خێزانانە پێداویستییەکی دیاریکراویان هەبووە و پێویست بووە لە زوترین کاتدا هاوکارییەکانیان بەدەست بگات.

منداڵپارێزی کوردستان سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی ئەو خێرخوازانە دەکات کە هاوکاری پرۆگرامی گرتنەخۆ و سندوقەکانی کۆمەک دەکەن و هەمیشە دەرگای کراوەیە بۆ گەیاندنی هاوکارییەکان. بە هیوای بەردەوامی هاوکارییەکانیان.

Leave a Reply