+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
L 505 کوردستان

ساڵیادی دامەزراندنی باخچەی منداڵانی کازیوە لە کەمپی پەنابەرانی عەربەت

باخچەی منداڵانی کازیوە لە کەمپی پەنابەرانی عەربەت لە ساڵیادی دامەزراندنیدا، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨، کۆمەڵێک چالاکی هونەری و نمایشی ئەنجامدا بە ئامادەبوونی منداڵانی باخچەکە و دایک و باوکیان. لە کۆتایی چالاکییەکەدا شیرینی و میوە بەخشرا بە منداڵان.

IMG_3559

باخچەی منداڵانی کازیوە لە کەمپی پەنابەرانی عەربەت پرۆژەیەکی پەروەردەیی بێبەرامبەرە کە لەلایەن منداڵپارێزی کوردستانەوە بەڕێوەدەبرێت و لە ڕۆژی ٢١/١/٢٠١٥ بە مەبەستی برەودان بە لایەنی پەروەردەیی و فێرکاریی منداڵ و دروستکردنی ژینگەیەکی ئارام و پارێزراو بۆیان دەرگاکانی بە ڕووی منداڵانی نیشتەجی کەمپەکە کرایوە.

IMG_3549 IMG_3583

ئەم پرۆژەیە بە درێژایی ساڵ خول و چالاکی جۆراوجۆر بۆ منداڵان ڕێکدەخات و لە ساڵی ٢٠١٧دا ٢١٥ منداڵ سوودمەندی ١٩ خول و چەندەها چالاکی جۆراوجۆر بوون.

Leave a Reply