دابینکردنی پاڵپشتی دەروونی و کۆمەڵایەتی بۆ منداڵانی تووشبوو بە نەخۆشی شێرپەنجە
بە ئامانجی دابینکردنی پاڵپشتی دەروونی و کۆمەڵایەتی بۆ منداڵانی تووشبوو بە نەخۆشی شێرپەنجە و خێزانەکانیان، منداڵپارێزی کوردستان لە چوارچێوەی پرۆژەی منداڵی تووشبوو بە شێرپەنجە لە نیوەی یەکەمی مانگی کانونی دووەمی ٢٠١٨ چەند چالاکییەکی ئەنجامدا:
* ئەنجامدانی سیمینارێک بۆ ٢٠ منداڵی نەخۆشخانەی نانەکەلێ/هەولێر و خێزانەکانیان کە لەلایەن دکتوری خۆبەخش (د.ناز) پێشکەشکرا سەبارەت بە کاریگەری پاکوخاوێنی، خۆراکی سوودبەخش بۆ منداڵی نەخۆش و چەند ڕێناماییەکی تر. لە کۆتایی چالاکییەکە دیاری بەخشرا بە منداڵان.
* بەخشینی دیاری و شیرینی بە منداڵانی سەنتەری ژین لە دهۆک کە بە سوپاسەوە لەلایەن خێزانێک ئامادەکرابوو.