+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
L 505 کوردستان

رۆژی جیهانیی خۆبەخش ١٢/٥/ ٢٠١٧

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1985 دا ڕۆژی 5 ی دیسەمبەری وەک ڕۆژی خۆبەخش دیاریکرد و ساڵانەش ئەم ڕۆژە لە گشت جیهاندا یاد دەکرێتەوە، ئامانجی سەرەکی لە دیاریکردنی ئەم ڕۆژە بۆ بەرزنرخاندنی کاری خۆبەخشی و سوپاسگوزاری کەسانی خۆبەخشە و بەرزکردنەوەی ئاستی وشیاری کۆمەڵگەیە سەبارەت بە کاری خۆبەخشی و بەشداریکردنە لە بنیاتنانی کۆمەڵگە.
ئەم ڕۆژە هەلێکە بۆ هاندانی گشت ئەندامانی کۆمەڵگە کە بەشداربن لە کاری خۆبەخش لە هەربوارێکی ژیاندا بێت لە پێناوی بەرەوپێشچوونی کۆمەڵگە لە بوارەکانی کۆمەڵایەتی و ژیاری و ئابوری.

12
کاری خۆبەخش متمانەو بڕوا بە یەکتری و هەستی هاریکاری لە نێو هاووڵاتیان پتەو دەکات، هەروەها دەرفەتی بەشداریکردنی هاووڵاتیان لە پڕۆسەی پەرەپێدانی وڵات و کۆمەڵگە فراوانتر دەکات. ئەمەش هەستێک دەداتە بەشدار بووان کە دەتوانن بەشداری بکەن لە دروستکردنی ئایندەی وڵاتیان.

1 18 16
رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان وەک ڕێکخراوێکی سەربەخۆی قازانج نەویستی تایبەت بە منداڵ لەلایەن کەسانی خۆبەخشەوە دامەزراوە و پایە سەرەکییەکانی بریتیە لە خۆبەخشی و خۆنەویستیی، کەسانی خۆبەخش ڕۆڵێکی کاریگەریان هەیە لە جێبەجێکردنی پرۆژەکانی منداڵپارێز و هەمیشە هاوکاربوون لە پێشکەشکردن و بەرەوپێشچوونی خزمەتگوزاریەکان.

13 10 5
لەم ڕۆژەدا سوپاسگوزاری گشت ئەو کەس و گروپ و لایەنانەین کە بەخۆبەخشی کات و هەوڵی خۆیان بەخشیوەو دەبەخشن بە ڕێکخراوەکەمان لە ناوەو لە دەرەوەی وڵات، هاوکارمانن لە ئەنجامدانی کارەکانمان و گەیاندنی خزمەتگوزاریەکانمان، بەشدارمانن لە

هەوڵەکانمان بۆ چاودێری و بەرەوپێشچوون و پاراستنی مافی منداڵانی کوردستان و عێراق

Leave a Reply