+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
L 505 کوردستان

منداڵپارێزی کوردستان /پرۆگرامی تەندروستی لە مانگی ٩ و ١٠دا

منداڵپارێزی کوردستان لە پرۆگرامی تەندروستیدا هەوڵدەدات خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ هەموو منداڵێک دابینبکات بەبێ جیاوازی، چالاکییەکانی ئام پرۆگرامەلە  مانگی ٩ و ١٠دا بریتین لە:

* پرکردنەوەی ١٤١ فۆرمی تەندروستی نوێ بۆ منداڵی نەخۆش لە شارەکانی (هەولێر، کەرکوک، دهۆک، سلێمانی، بازیان، چه‌مچه‌ماڵ، ته‌كیه‌، باریكه‌، باینجان، هه‌ڵەبجه‌ی شەهید، هه‌ڵەبجه‌ی تازه‌ و عه‌ربه‌ت )

* ئەنجامدانی نەشتەرگەری دڵ بۆ ٦ منداڵ لە دهۆک، تێچووی گشت نەشتەرگەرییەکان لەسەر سندوقی کۆمەک بووە.

* ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ ٧ منداڵ (١ هۆرمۆن، ٣ چاو، ١ مێشك، ١ شه‌كره‌و ١ دڵ) لە وڵاتی ئێران کە تێچووی نەشتەرگەری ٢ منداڵ لەسەر سندوقی کۆمەک بووە.

* ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ ١٦ منداڵ ( ٩ چاو، ٤ دڵ، ١ گورچیله‌، ١ كیسی ئاو، ١ وه‌ره‌م) لە شاری سلێمانی کە تێچووی  نەشتەرگەری ١٥ منداڵ لەسەر سندوقی کۆمەک بووە.

* ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ ٩ منداڵ لە شاری هەولێر (٤ دڵ، ٤ چاو، ١ نابیستن) کە تێچووی نەشتەرگەرییەکان لەسەر سندوقی کۆمەک بووە.

* ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ ١١ منداڵی (نەخۆشی دڵ) و ١ منداڵی (نەخۆشی جگەر) لە وڵاتی هندستان کە تێچووی ١١ منداڵ لەسەر سندوقی کۆمەک بووە.

* ئەنجامدانی نەشتەرگەری قەستەرە و شەبەکەو باڵۆن بۆ ١ منداڵ لە شاری سڵێمانی.

* دابینکردنی شیری تایبەت بۆ ٣ منداڵ کە تێچوویان لەسەر سندوقی کۆمەک بووە.

* دابینکردنی بستۆکی گوێ بۆ ١ منداڵ.

Leave a Reply