رۆژی جیهانیی هاورێیەتی
جیهان ڕووبەڕووی گرفت و نەهامەتی و هێزی دابەشبوونی زۆر دەبێتەوە. رۆژی جیهانیی هاورێیەتی رۆژێکە بۆ یەکگرتنی کۆمەڵگە بێ جیاوازیکردن لە رەگەز، نەتەوە و پابەندییە ئایینی و سیاسییەکان و پێکەوە ژیان لە ڕێگەی هاورێیەتی.
بە مەبەستی ئاشناکردنی منداڵان بە گرنگی هاورێیەتی و پێکەوەبوون، پرۆژە پەروەردەییەکانی منداڵپارێزی کوردستان کۆمەڵێک چالاکی هونەریان ئەنجامدا کە بریتیبوون لە (ئۆپەرێت، شانۆگەری، هۆنراوە، موزیک، سەما، بالیە، زۆمبا) کە سەرجەمیان ئاماژەیان بە هاورێیەتی دەکرد لە کازیوەکانی (سەرشەقام، سەرا، چوارتا، عەربەت، بازیان)و باخچەی کازیوە و سەنتەری راهێنانی پەروەردەیی بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت.
٢٣٠ منداڵی سوودمەند بەشداری چالاکییەکانیان کرد.