پێشانگای کاری زانکۆی ئەمریکی لە عیراق-سلێمانی
منداڵپارێزی کوردستان لە بەرواری 21/4/2016 بەشداری کرد لە پێشانگای کاری زانکۆی ئەمریکی لە عیراق-سلێمانی.
ئەم پێشانگایە پێشانگایەکی ساڵانەیە و منداڵپاریزی کوردستان ماوەی سێ ساڵە بەشداری تێدا دەکات وە جێی دڵخۆشیە کە چەندین خوێندکار و فێرخوازی زانکۆکە ساڵانە ناوی خۆیان وەک خۆبەخش لە ڕێکخراوەکەمان تۆمار دەکەن و زۆربەشیان خوێنەری گۆڤاری پەپولە بوون لە منداڵیاندا یان سودمەندی کازیوەکان و سەنتەرەکانی گەنجان بوون. ئەم پێشانگایەکە دەرفەتێکە بۆ پیشاندانی کار و چالاکیەکانی کۆمپانیا و ڕێکخراوەکان و پێشکەشکردنی هەلی کارە بۆ خوێنداکاران و دەرچوانی زانکۆکە.