ساڵیادی دامه‌زراندنی 2 پرۆژه‌ی منداڵپارێزی کوردستان
منداڵپارێزی کوردستان به بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی پرۆژه‌ی مه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیری كازیوه‌ی سەرا بۆ منداڵان و مه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیری سەرا له به‌رواری 17/4/2016 چه‌ند چالاكیهکی بۆ ئه‌م بۆنه‌یه به ئه‌نجام گه‌یاند.
سه‌ره‌تا له رێگه‌ی داتاشۆوه مێژوی ئه‌م دوو پرۆژه‌یه و كار‌و چالاكیه‌كانیان به چه‌ند فۆتۆیه‌ك و چه‌ند پارچه گرته ڤیدیۆیه‌ك پێشكه‌ش به ئاماده‌بوان كرا، هه‌روه‌ها ده‌رگای به‌شه‌كانی كازیوه‌ی سه‌را كراوه بوو به‌ڕوی منداڵانی سودمه‌ند و ئاماده‌بواندا هه‌تا له نزیكه‌وه ئاشنابن به چۆنیه‌تی كار كردن و جۆری ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی پێشكه‌ش به منداڵان ده‌كرێت.