+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
L 505 کوردستان

سندوقەکانی تایبەت بە کۆمەککردنی منداڵانی توشبوو بە شێرپەنجە و منداڵانی بێ سەرپەرشت

لە بەردەوامی بڵاوکردنەوەی سندوقەکانی تایبەت بە کۆمەک کردنی منداڵانی توشبوو بە شێرپەنجە  و منداڵانی بێ سەرپەرشت، تیمی منداڵپارێزی کوردستان/ سێکتەری ئارا  بە بەرنامەیەکی دارێژراو  هەڵمەتی بڵاوکردنەوە لە شوێنی نیشتەجێبوونەکانەوە بۆ قوتابخانەکان ده‌ستپیکرد.

IMG_0351

لە بەرواری 16 – 1 – 2016  بە دواوە دەست بە دابەشکردنی سندوقەکان کرا لە سێ شوێنی نیشتەجێبوونی وەک (گاردن ستی ، پاشا ستی ، شنیار ستی ). کە کاردانەوەیەکی زۆر باشی هەبوو لە بڵاوکردنەوەی سندوقەکان کە لە (گاردن ستی (١٨٣)سندوق و پاشا ستی (١٠٩)سندوق و شنیار ستی (١٠٠)سندوق) بڵاوکرایەوە بەیارمەتی کۆمەلێک خۆبەخشی رۆح سپی کە رۆلیکی بەرچاویان هەبوو لەم پرۆسەیەدا ،هەروەها ئەم هەلمەتی بڵاوکردنەوەیە بەردەوامی دەبێت لە هەموو شاری سلێمانی پاشان بۆ هەولێر و دهۆک کە لەبەرنامەی مندالپارێزی کوردستاندا هەیە( ١٠٠٠٠) سندوق بڵاوبکاتەوە تاوەکو سەری ساڵ.

IMG_0380 IMG_0328

Leave a Reply