نه‌شته‌رگه‌ری بۆ حاڵه‌تی زگماگی ناڕیکی مه‌ڵاشوو لێوی منداڵ (Cleft Lip and Palate)
له‌سه‌ر بانگهێشتی منداڵپارێزی كوردستان ڕۆژی 8 / 11/ 2015، به‌ڕێز
Dr. Brian Sommerlad, Consultant Plastic Surgeon پزیشكی تایبه‌ت به‌حاڵه‌تی زگماكی كه پێی ده‌وترێت (Cleft Lip and Palate) گه‌یشته شاری سلێمانی.
د. برایه‌ن سۆمه‌رلاد تا به‌رواری 13/11/2015 له شاری سلێمانی ده‌مێننه‌وه به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ چه‌ند منداڵێك كه کێشه‌ی زگماگی ناڕیکی مه‌ڵاشوو لێویان هه‌یه و پێشتر منداڵپارێزی كوردستان ده‌ستنیشانی كردوون وه پشكنین بۆ چه‌ند منداڵێكی تری توش بوو به‌و حاڵه‌ته ده‌كه‌ن وه هه‌روه‌ها ۆورك شۆپی تایبه‌ت به‌م بابه‌تانه بۆ پزیشكه‌كانی قورگ و گوئ و شه‌ویلگه (Maxilla) و تایبه‌تمه‌ندی تر ئه‌نجام ده‌دات.
ئه‌م پڕۆژه‌یه به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی سلێمانی جێبه‌جێ كراوه.