+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
L 505 کوردستان

ئاهه‌نگی کازیوه‌ی چوارتا به‌بۆنه‌ی ساڵی نوێی خوێندن

 ڕۆژانی 8 و 9 ی ئه‌یلولی 2014، مه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیری كازیوه‌ی چوارتا، له‌ هۆڵی كازیوه‌ی چوارتا به‌بۆنه‌ی دوباره‌کردنه‌وه‌ی ده‌رگای خوێندنگه‌کان و ده‌ستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ چه‌ند چالاكیه‌كی هونه‌ریی (گۆرانی و موزیك و هه‌ڵپه‌ركێ‌)یان  پێشکه‌ش به‌ منداڵان کرد.

 

ڕۆژی یه‌که‌می چالاکییه‌کان تایبه‌ت بوو به‌ منداڵی سوودمه‌ندی کازیوه‌که‌و له‌ ڕۆژی دووه‌مدا منداڵی ئاواره‌ی نیشته‌جێی شارۆچکه‌ی چوارتا ئاماده‌ی چالاکییه‌کان بوون.

 

مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی چالاکییه‌که بریتی بوو له‌‌وه‌ی له‌ رێگه‌ی هونه‌ری شانۆی و گۆرانی و موزیكه‌وه‌  خوێندن و زانست و قوتابخانه‌ لای منداڵ خۆشه‌ویست بکه‌ین، هه‌روه‌ها دروستكردنی  ساتێكی خۆش بۆ گشت منداڵان و به‌تایبه‌تیش خه‌نده‌و پێكه‌نین بخه‌ینه‌ سه‌رلێوی ئه‌و منداڵانه‌ی كه‌ له‌ ماڵ و شوێنی خۆیان دابراون وئاواره‌ بوون.

شایه‌نی وتنه‌ که‌ له‌کۆتایی ڕۆژی دووه‌می چالاکییه‌که‌ ژه‌مێک خواردن پێشکه‌ش به‌ منداڵه‌کان کرا.

 

 

Leave a Reply