+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
1z1774 عێراق
L 505 کوردستان

یادكردنه‌وه‌ی نه‌ورۆز و ڕۆژی دایک

له‌ ڕۆژانی 17 – 18 / 3 / 2014 ، ڕێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان – سێكته‌ری په‌روه‌رده‌، به‌بۆنه‌ی رۆژی نه‌ورۆزو ڕۆژی دایكه‌وه‌  چه‌ند چالاكییه‌كی هونه‌ری له‌ مه‌ڵبه‌ندی ڕۆشنبیری منداڵانی كازیوه‌ی (سه‌را و چوارتا)پێشكه‌ش كرد به‌ منداڵانی خۆشه‌ویست و كه‌سوكاریان.

چالاکییه‌کان پیکهاتبوون له‌ کردنه‌وه‌ی پێشانگای شیوه‌کاری و کاری ده‌ست و گۆرانی منداڵان و شانۆگه‌ری و هه‌روه‌ها له‌ کازیوه‌ی سه‌را خواردنی کوردی پێشکه‌ش به‌ میوانان کرا.

  شایه‌نی وتنه‌ که‌ سه‌رجه‌م چالاکیه‌کان به‌رهه‌می منداڵانی سوودمه‌ندی کازیوه‌کانه‌ که‌ به‌شدارن له‌ به‌شه‌کانی (موزیک و شانۆ و شێوه‌کاری و ئیشی ده‌ست).

Leave a Reply