+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
1z1774 عێراق
L 505 کوردستان

له‌ خێرخوازی به‌خشنده‌وه‌ بۆ منداڵی به‌رنامه‌ی گرتنه‌خۆ

سێكته‌ری گرتنه‌خۆی ڕێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان له‌به‌رواری (20/2/تا 3/3/2014) وه‌كو كاروو چالاكی به‌رده‌وامی خۆی یارمه‌تی دارایی به‌سه‌ر (1350) سوودمه‌ندی خۆیدا دابه‌ش ده‌کات.

بۆ هه‌ر سوودمه‌ندێك بڕی (200$) وه‌ك یارمه‌تی مانگی (1و 2 / 2014 ) كه‌له‌ لایه‌ن به‌ڕێز (حاجی سه‌عد كۆڵه‌ك ) دابین كراوه‌ و ‌تاكو به‌رواری(31/12/2014) هه‌موو مانگێك ئه‌م یارمه‌تیه‌مان به‌ده‌ست ده‌گات بۆ ئه‌و سودمه‌ندانه‌ی سێکته‌ری گرتنه‌خۆ که‌ له‌ ساڵی 1991 ه‌وه‌ به‌رده‌وام مووچه‌ی مانگانه‌ به‌سه‌ر منداڵی بێسه‌رپه‌رشتدا دابه‌ش ده‌کات و ته‌نیا مه‌رج به‌رده‌وام بونه‌ له‌ خوێندن.

بۆ مانگی شوبات (159) سوودمه‌ندی نوێ‌ له‌ سه‌رجه‌می ئۆفیسه‌كانی سێكته‌ری گرتنه‌خۆ دا له‌ خۆگیراوه‌ له‌ سنوره‌كانی ئۆفیسی ( سلێیمانی ,كۆیه‌ ,كه‌لار ,چه‌مچه‌ماڵ,هه‌ڵه‌بجه‌ ,قه‌ڵادزێ‌ ,كه‌ركوك)

Leave a Reply