+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
L 505 کوردستان

ناساندنی منداڵی خوێندنگه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌کان به‌ مافه‌کانی منداڵ

ڕۆژانی 17،18،19 ی 11 ی 2013، کازیوه‌کانی سه‌را و سه‌رشه‌قام و بازیان و چوارتا چالاکییه‌کیان ئه‌نجامدا به‌ بۆنه‌ی 20/11 که‌ یادی 24 ساڵه‌ی ئیمزاکردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی مافه‌کانی منداڵه‌ له‌ لایه‌ن ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ ساڵی 1989.

کارمه‌ندانی سێکته‌ری په‌روه‌رده‌ و کازیوه‌کان له‌ ڕێگه‌ی پۆسته‌رێکه‌وه‌ که‌ تێکسته‌که‌ی له‌لایه‌ن سێکته‌ری پاراستنی منداڵ ئاماده‌کرابوو وه‌ به‌شی ڕاگه‌یاندنی منداڵپارێزی کوردستان دیزاین و چاپی کردبوو به‌نده‌کانی ڕێکه‌وتننامه‌ی مافه‌کانی منداڵیان بۆ خوێندکارانی چه‌ندین خوێندنگه‌ی بنه‌ڕه‌تی له‌ ناو شاری سلیمانی و بازیان و چوارتا ڕوونکرده‌وه‌ که‌ هه‌ندێکیان له‌ ڕێگه‌ی کڵاونێکه‌وه‌ بوو که‌ مامۆستایه‌کی کازیوه‌ی سه‌را ئه‌و ڕۆڵه‌ی ده‌بینی خوێندنگه‌کان بریتی بوون له‌ خوێندنگه‌ی ( کوردی، شه‌هید ئارام، ئه‌یوبی، کرمانج، خانزاد، سورکێو، گۆیژه‌، مه‌ڵکه‌ندی، صالح قه‌فتان، ئه‌ڵایی، ڕاستی، چوارتا، شارباژیڕ و سه‌رسیر)

جگه‌ له‌مانه‌ش پۆسته‌ره‌کان له‌ نه‌خۆشخانه‌ی هیواو نه‌خۆشخانی منداڵانی سلیمانی و هه‌ندێک شوێنی گشتی بڵاوکرانه‌وه‌ و هه‌ڵواسران بۆ ناساندنی به‌نده‌کانی مافی منداڵان به‌ هه‌موان.

Leave a Reply