+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
L 505 کوردستان

تواناسازی توێژه‌ران بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌ پرۆژه‌ی (ڕوپێوی خراپ مامه‌ڵه‌كردن به‌رامبه‌ر به‌ منداڵ)

رۆژی پێنج شه‌مه‌ به‌رواری 14/11/2013 و ڕۆژی یه‌كشه‌مه‌ به‌رواری 17/11/2013 له‌ هۆڵی کۆبوونه‌وه‌کانی منداڵپارێزی کوردستان، ۆرکشۆپی تواناسازی توێژه‌ران بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌ پرۆژه‌ی (ڕوپێوی خراپ مامه‌ڵه‌كردن به‌رامبه‌ر به‌ منداڵ) ئه‌نجامدرا.

  ۆرك شۆپه‌كه‌ له‌لایه‌ن کارمه‌ندانی منداڵپارێزی کوردستان (عه‌لی ئیبراهیم، ایوب كریم، فه‌رهاد خدر) به‌ڕێوه‌ ده‌براو 13 توێژه‌ر به‌شدارییان كرد.

له‌ ۆرکشۆپه‌که‌دا ئه‌م بابه‌تانه به‌شێوه‌ی گروپ تاوتوێ‌ كران:

1- خراپ مامه‌ڵكردن‌و جۆره‌كانی‌و نیشانده‌ره‌كانی.

2- بنه‌ماكانی چاوپێكه‌وتن‌و جۆره‌كانی پرسیاركردن.

3- پلانی كاری مه‌یدانی بۆ ئه‌نجامدانی رووپێویه‌كه‌.

4- باسكردنی چیرۆكی ده‌سپێك‌و بینینی رۆڵ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمه‌كان.

Leave a Reply