+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
L 505 کوردستان

ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌و مندالانه‌ی گرفتی بڕبڕه‌ی پشتیان هه‌یه‌

لە درێژەی ھەوڵەکانی رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان بۆ به‌ هاناوه‌ چوونی منداڵی نه‌خۆش، به‌ هه‌ماهه‌نگی دەزگای تەندروستی پێشمەرگە بۆ جاری دووه‌م نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌و منداڵانه‌ ئه‌نجام ده‌درێت‌ کە گرفتی بڕبڕەکانی پشتیان ھەیە..

ڕۆژی 16 ی تشرینی دووه‌می 2013 دکتۆرێکی ئوردونی پسپۆڕ له‌ نه‌شته‌رگه‌ری بڕبره‌ی پشت له‌ نه‌خۆشخانه‌ی چه‌می ڕه‌زان پشکنین و ئاماده‌کاری بۆ زیاتر له‌ 10 منداڵ کرد که‌ گرفتی خواری بربره‌ی پشتییان هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌ نه‌خۆشخانه‌ی چه‌می ره‌زان له‌ شاری سلێمانی به‌ بێ به‌رامبه‌ر نه‌شته‌رگه‌رییان بۆ ئه‌نجام بدرێت

شایه‌نی وتنه‌ بڕی تێچوی هه‌ر نه‌شته‌رگه‌رییه‌ک له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات زیاتر له‌ 30000 دۆلاری ئه‌مریکیه‌و بێبه‌رابمبه‌ر
بۆ ئه‌و منداڵانه‌ ئه‌نجام ده‌درێت..

Leave a Reply