+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
L 505 کوردستان

گه‌شتێكی زانستی بۆ به‌شداربووانی خولی راهێنانی کارمه‌ندانی هێڵی فریاکه‌وتنی منداڵ 116

له‌ ڕۆژی 27ی تشرینی یه‌كه‌م تا 30 تشرینی یه‌كه‌م منداڵپارێزی کوردستان گه‌شتێكی بۆ به‌شداربووانی خولی راهێنانی کارمه‌ندانی هێڵی فریاکه‌وتنی منداڵ 116 ی رێكخست بۆ عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن.

سه‌نته‌ری مه‌لیكه‌ رانیا بۆ خێزان و منداڵ(مركز ملكه‌ رانیا للأسرة والطفل) له‌ وڵاتی ئوردن كه‌ خاوه‌نی (هێلی فریاكه‌وتنی منداڵ) بوون به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ پێشوازیه‌كی گه‌رمیان له‌شانده‌كه‌ كردو به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌رنامه‌ی له‌سه‌ری رێككه‌وتبوون كاره‌كان به‌باشی به‌ڕێوه‌چوو هه‌ر له‌بینینی هیڵه‌كه‌و باسكردنی چۆنیه‌تی به‌كارخستنی هێڵه‌كه‌ كه‌ ماوه‌ی پێنج ساڵه‌ دامه‌زراوه‌.

دواتر شانده‌كه‌ سه‌ردانی دامه‌زراوه‌ی پاراستنی خێزانی(مۆسسه‌ حمایه‌ اڵاسره‌)ی كرد كه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رو به‌رپرسی به‌شه‌كان و كارمه‌ندانه‌وه‌ پێشوازیه‌كی زۆرگه‌رم له‌شانده‌كه‌ كراو دیاری دامه‌زراوه‌كه‌ به‌خشرا به‌ شانده‌كه.‌

ئه‌م سه‌ردانه‌ پاش ئه‌وه‌ دێت که‌ منداڵپاریزی کوردستان هاوكاری و هه‌مانگی و هه‌وڵی خۆی خسته‌كار بۆ به‌كارخستنی هێلی فریاكه‌وتنی منداڵ له‌ پارێزگای سلێمانی هاوشێوه‌ی هێڵی فریاكه‌وتنی منداڵ له‌هه‌ولێر كه‌ ژماره‌كه‌ی (116)یه‌ و شاره‌زایه‌کی جیهانی هێڵی فریاکه‌وتنی منداڵی بانگهێشت کردو بۆ ماوه‌ی 9 ڕۆژ خولێکی شاره‌زابوونی به‌كارهێنانی ئه‌و هێله‌و وه‌رگرتنی په‌یوه‌نیه‌كان و هاوكاری كردنی منداڵان له‌رێگای هێله‌که‌وه‌ی بۆ کارمه‌ندانی هێڵی فریاکه‌وتنی سلێمانی و هه‌ولیر و دهۆک کرده‌وه‌ و به‌پێویست زانرا به‌شداربوانی خوله‌كه‌ سه‌ردانی ووڵاتێكی دراوسێ‌ بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی بینین و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی هێلی فریاكه‌وتنی منداڵ له‌م ووڵاته‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ منداڵپارێزی كوردستان له‌سه‌ر خه‌رجی خۆی. 

Leave a Reply