+964 53 330 10 40

ژمارەی تۆمار لە: بەریتانیا 22 75 102
L 505 کوردستان

یادی 22 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی منداڵپارێزی کوردستان

ڕۆژی 16 ی ئه‌یلولی 2013، به‌بۆنه‌ی یادی 22 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی منداڵپارێزی کوردستان، ستافی ئۆفیسه‌کانی سلێمانی، که‌رکوک و هه‌ولێری منداڵپارێزی کوردستان  ئاهه‌نگێکی خنجیلانه‌یان ڕێکخست له‌ ئۆفیسی سه‌ره‌کی له‌ سلێمانی.

له‌ ئاهه‌نگه‌که‌دا چه‌ند وته‌یه‌ک پێشکه‌ش کرا و پاشان چالاکییه‌کی پێشبڕکێی زانیاری گۆڕینه‌وه‌ی ستافه‌کان.

به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ 22 مۆم داگیرسێنرا وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک بۆ 22 ساڵ له‌ ته‌مه‌نی کارکردن و خزمه‌تکردنی منداڵانی کوردستان به‌بێ جیاوازی له‌ گشت بواره‌کاندا و له‌ ژێر ڕوناکی ڕێککه‌وتننامه‌ی مافه‌کانی منداڵی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان.

Leave a Reply